ئەردۆغان پەیامێك بۆ ئێران دەنێرێت

سەرۆك كۆماری توركیا پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند،”بە داخێكی گرانەوە، هەواڵی روودانی تەقینەوە تیرۆریستییەكانم لە پارێزگای كرمان پێگەیشت. لە خوای گەورە داواكارم قوربانیان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم و سەرەخۆشی لە گەلی دۆست و برای ئێران دەكەم”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، دوو تەقینەوە لە پارێزگای كرمان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران روویداوە و بەهۆیەوە دەیان كەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـ.ـۆجـ.ـەلان: پێویستە پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە لە توندوتیژی دووربکەوێتەوە

نوێترین پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاوکرایەوە و ئەمەی خوارەوە، دەقەکەیەتی. بانگەوازەکەمان لە 27ـی شوباتی…
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران: پەرلەمانی ئێران دەیەوێت باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، پەرلەمانی ئێران تاوتوێی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەک دەکات، کە باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت.
Total
0
Share