خوێندکاران لە بێوەڵامیی حکومەتدا هاتنەوە سەرشەقام

داواکاریی خوێندکاران بۆ خەرجکردنی دەرماڵەکانیان ئەمڕۆش لەسەر شەقامەکانەوە ‏ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکرێت، تا ئێستا حكومەت بێوەڵامە و تەنها دوو وەزارەت ‏ڕوونكردنەوەیان داوە، لە هەولێریش هێزی ئەمنی ڕێگری لە خوێندكاران و پەرلەمانتاران ‏دەكات بۆ بەشداریكردن لە گردبوونەوە.‏

ئەمڕۆ جگە لە سلێمانی، لە هەولێر و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و گەرمیان، خوێندکاران هاتنەوە ‏سەرشەقام بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکارییەكانیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکەن.‏

خوێندکارانی خۆپیشاندەر لە هەولێر، چوونە بەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەڵام ‏بەشێک لە خوێندکاران نیگەران بوون لەوەی لە هەولێر بازگەی کاتی دانراوە بۆ ‏ڕێگریکردن لە چوونی خوێندکاران بۆ بەردەم بینای خوێندنی باڵا.‏

نوێنەرێكی خوێندکاران لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵادا ڕایگەیاند، “ئێستا هیچ پاساوێک ‏نەماوە بۆ ڕاگرتنی دەرماڵەی خویندکاران و حەوت ساڵە خوێندکار ئەو مافەی ‏لێزەوتکراوە”.‏

خوێندكارێكیش قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد و ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان بازگەیان ‏داناوە بۆ ئەوەی خوێنكارە ناڕازییەكان نەتوانن بگەنە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا، ‏ئەمە جگە لەوەی هێزی ئەمنیی دیكە ڕێگرییان لە خوێندكارانی ناو زانكۆ كردووە لە ‏بینای زانكۆكە بێنە دەرەوە بۆ پشتگیریكردنی هاوڕێكانیان و بەشداریكردن لە ‏گردبوونەوەكە.‏

بەشێک لە پەرلەمانتاران کە لە خۆپیشاندانەکەی بەردەم بینای وەزارەتی خویندنی باڵا لە ‏هەولێر ئامادەبوون، دەڵێن، هێزە ئەمنییەکان ڕێگری دەکەن لە خوێندکاران تا بگەنە بەردەم ‏وەزارەت، هاوکات بەشێک لە سەرۆکایەتییەکانی زانکۆ و پەیمانگاكان لە سنووری ‏هەولێر دەرگایان لە خوێندکاران داخستووە.‏

بابەتی پێشتر

عێراق ساڵی 2027 كۆتایی بە سووتانی گاز دەهێنێت

بابەتی دواتر

پاڵێوراوان بۆ زە بێستی فیفا ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتیاران و کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاگاداردەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، پابەندی جێبەجێکردنی ڕێنمایەکانی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنای حکومەتی ھەرێمە و کۆمپانیاکان بەرپرسن…
Total
0
Share