كەسێك دەستگیركرا لە مزگەوت دزیكردووە

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارێك دەستگیركراوە لە كاتی نوێژ و لەناو مزگەوتدا دزیی لە هاوڵاتییان كردووە.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕی سلێمانی، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەناو مزگەوتەكاندا دزیی لە چەند هاوڵاتییەك كردبوو”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركردبوو بەوەی لە كاتی نوێژ و لەناو مزگەوتدا دزییان لێكراوە، دواتر هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە و دوای چاودێریكردنێكی چەند رۆژە، توانراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لە كاتی دزیكردندا لەناو مزگەوتدا دەستگیربكرێت.

راگەیەندراوەكە ئاشكراشیكردووە، تۆمەتبارەكە لە نەتەوەی عەرەبە و ناوی (ع، هـ، ع لەدایكبووی 1972)ـە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە، 10 هەزار دۆلاری دزیوە و دانی ناوە بە تاوانەكانیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگارى هه‌ولێر وه‌رگرتنى پاره‌كه‌ى به‌غداد ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

پارێزگاری هه‌ولێر، ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ وه‌ربگرێت، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌غداد بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو…
Total
0
Share