پاڵێوراوان بۆ زە بێستی فیفا ببینە

یەكێتیی تۆپی پێی جیهان لیستی ناوی یاریزان و ڕاهێنەر و گۆڵچییەكانی بڵاوكردەوە، كە ‏ڕكابەری لەسەر خەڵاتی زە بێست دەكەن.‏

‏11 یاریزان ڕكابەری دەكەن بۆ ئەوەی یەكێكیان لەلایەن فیفاوە وەك باشترین یاریزانی ‏جیهان دەستنیشان بكرێت.‏

ئەو 11 یاریزانە بریتین لە (كەریم بنزیمە، محەمەد سەڵاح، كیڤن دی برۆین، كریستیانۆ ‏ڕۆناڵدۆ، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی، لیۆنێل مێسی، نەیمار داسیلڤا، ئیرلینگ هالاند، ‏جۆرجینیۆ، نگولۆ كانتێ، كیلیان مباپێ).‏

فیفا ناوی ئەو ڕاهێنەرانەشی ئاشكراكردووە كە ڕكابەری لەسەر خەڵاتی زە بێستی ‏ڕاهێنەران دەكەن.‏

ڕاهێنەرەكانیش بریتین لە (كۆنتی، فلێك، گواردیۆلا، مانچینی، سكالۆنی، تۆخێل، ‏سیمیۆنی).‏

هەروەها پێنج گۆڵپارێز ڕكابەری لەسەر خەڵاتی زە بێستی گۆڵپارێزی دەكەن، (ئالیسۆن ‏پیكەر، دۆناڕۆما، مێندی، نۆیەر، كاسپەر شمایكل).‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share