فەیسبوک چەند پەیجێکی سەر بە لاهور شێخ جەنگی دادەخات

“لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوامبوون لە بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست و پڕ لە بێڕێزی و چەواشەکاری”

سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، کۆمپانیای فەیسبوک چەند پەیجێکی سەر بە لاهور شێخ جەنگی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە داخستووە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە بنەماکانی بڵاوکردنەوە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیەدا، کۆمپانیای فەیسبوک چەند پەیجێکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی داخستووە.

وتیشی، “هەر لەو چوارچێوەدا پەیجی ژیان کە سەر بە لاهور شێخ جەنگی-یە، بە بڕیاری کۆمپانیای فەیسبوک داخراوە”.

“داخستنی ئەو پەیجانە دوای ئەوە دێت، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوامبوون لە بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست و پڕ لە بێڕێزی و چەواشەکاری” وەك ئەوەی سەرچاوە باڵاكەی یەكێتی ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی وت، دوابەدوای هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی لەناو یەکێتی، پەیج و هەژمارەکانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هەوڵیاندابوو لەڕێی چەواشەکارییەوە و بەهەڵبەستنی تۆمەتی بێبنەما ئەو هەنگاوە بە جۆرێکی دیکە وێنابکەن، ئەمە جگە لەوەی پێشتریش بابەتی ناڕاست و دوور لە بەها و پرەنسیپەکانی بڵاوکردنەوەی بابەتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێشێل کردبوو.

بابەتی پێشتر

خورماتوو.. تەقینەوەی بۆمبێك لەكاتی دانانیدا دوو برینداری لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

داعش هێرشێكی بۆسەر باشووری كەركوك ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share