كەركوك.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا شەش كەس مردن و برینداربوون

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای كەركوك – تكریت سێ كەس گیانیان لەدەستدا، سێ كەسی تریش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە و سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسی تر برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی كەركوك.

هەر ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای بەدرە – كوت ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیەوە شۆفێرێك گیانیلەدەستدا.

هاوكاتی ئەو دوو ڕووداوە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای هەولێر – گوێڕ، هاوڵاتییەك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی تر برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share