پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دوو کەسی دەستگیرکرد کە تۆمەتباربوون بە هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و ئاژاوەگێڕی.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس هەولێر ئاشکرایکرد، کە بنکەی پۆلیسی شاوێس دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە هەردووکیان بە هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و ئاژاوەگێڕی تۆمەتبار بوون و دەستیش بەسەر چەکێکی بێمۆڵەتدا گیراوە.

لەبارەی ناسنامەی دوو دەستگیرکراوەکەوە پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە، ناویان ناوەکانی (م. ک. س) و (ا. د. ع)ە و بەپێی ماددەی 21ی چەک ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد و بڕیارە پێداچوونەوە بە زۆرینەی بڕگە و…
Total
0
Share