پیاوێکی ئەفغانی بەناوی محەمەد عەلی پەیمان دوو منداڵی دوانەی هەیە و چەند ڕۆژێک دوای لە دایکبوونیان ناوی ناون ڤیلادمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا و باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.
دوای چوار ساڵ لە ناونانەکە هەردوو کوڕەکەی پەیمان دوێنێ 30 ی تشرینی یەکەم ناسنامەی ئەلیکترۆنیان وەرگرتووە و بەڕێوبەرایەتی باری شارستانی ویلایەتی دایکندی لە ئەفغانستان لاری نەبووە لە ناوەکان و لەسەر ناسنامە تۆماری کردووە.
محەمەد عەلی پەیمان سەبارەت بە هۆکاری ناونانی منداڵەکانی بۆ بی بی سی وتوویەتی، “من دەمەوێت منداڵەکانم وەک ئەو دوو کەسایەتییە جیهانییە کاریگەربن و ڕۆژێک بێت لانیکەم وڵات بەڕێوە ببەن”.
لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا سانسۆر هەیە لەسەر ناونانی منداڵ ئەگەر جیاواز بێت ڕێگەی پێنادرێت، بەڵام ئەم حاڵەتە لە بەشێک لە وڵاتان ڕێگە پێدراوە وەک ئەفغانستان و عیراق.