لەسەر تاقیكردنەوەی چۆكلێتێك خاوەن دوكانێكی چەرەسات كوژرا

لە یەكێك لەشارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان کڕیارێک و خاوەن دوکانێک، لەسەر ‏خواردنی چۆکلێت دەبێتە شەڕیان و کڕیارەکە بە چەقۆ خاوەن دوکانەکە دەکوژێت.‏

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەكان كە لە زاری بەڕێوەبەری پۆلیسی كرماشانەوە ‏گواستویانەتەوە، دوێنێ گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان چووەتە دوکانێکی چەرەسات، بۆ ‏تاقیکردنەوە چۆکلێتێکی خواردووە و خاوەن دوکانەکەش ئەوەی پێناخۆشبووە.‏

بەوتەی پۆلیسی شارەكە، دواتر لەنێوان کڕیارەکە و خاوەن دوکانەکەدا شەڕە قسە ‏دروستبووە و کڕیارەکە بە چەقۆ لە خاوەن دوكانەكەی داوە، پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە ‏بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستداوە.‏

پۆلیس ئاشكرایكردووە، بکوژەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە.‏

بابەتی پێشتر

ئەگەر وابیردەکەیتەوە جەنگی داهاتوو لەسەر نەوت و گاز دەبێت ڕەنگە هەڵە بیت!

بابەتی دواتر

كۆرتوا ڕەخنە لە یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،…
Total
0
Share