گەنجێکی کورد لە ڕێگەی ئەوروپا گیانی لە دەستدا

ئەو گەنجەی لە ڕێگەی ئەوروپا گیانی لە دەستدا

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، گەنجێکی کورد کە ویستویەتی لە ڕێگەی وشکانیەوە خۆی بگەیەنێتە ئەوروپا لە رێگادا گیانی لە دەستداوە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوای ئەوەی کۆچبەرێکی کورد بەناوی ئاراس سەلیم تەمەن 24 ساڵ کوردستان جێدەهێڵت و بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەی نایاسایی دەکەوێتە ڕێ ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ سێ کۆچبەری دیکەی کورد لەکاتی بەڕێنەوەی لە ڕووباری درینای سنوری وڵاتی سربیا گیان لە دەستدەدات”.

سەرۆکی دەزگاکە ڕاشیگەیاند، بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی لەدۆزینەوەی تەرمی ڕۆڵەکەیان کەسوکاری ئاراس سەلیم پەیوەندیان بە دەزگای لوتکەوە کردووە لەبارەی هەر هاوکارییەک کە پێوست بکات بۆیان دەکرێت.

بابەتی پێشتر

گەورە باهۆزێكی 2020 بەرەو فلیپین بەڕێوەیە

بابەتی دواتر

'ڤیلادمێر پوتین تەنها 15خولەک لە باراک ئۆباما گەورەترە'

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share