لوتکەی جیهانی بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لوتکەی جیهانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەخۆدەگرێت و بڕیارە کۆنگرەکە لەم مانگەدا بەڕێوەبجێت.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی سەرۆکی وڵاتانی جیهان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، سەرمایەدارە جیهانییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کردووە بۆ بەشداریکردن و یەکخستنی هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا کاتی ئەنجامدانی کۆنگرەکە لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا دانراوە و بڕیارە بەشێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوەبچێت.

ڕۆژنامەی پۆلێتیکۆ لەزاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ئاشکرایکردووە، کۆنفرانسەکە تیشکدەخاتەسەر وەڵامدانەوەی وڵاتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و هەروەها هەوڵە جیهانییەکان بۆ کوتان دژی ڤایرۆسەکە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە بۆ زۆریی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا، تائێستا 41 ملیۆن تووشبوو و 671 هەزار گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسەکە تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

پێگەیشتنی تەماتەی پێنجوێن هاوردەی ئەو بەرهەمەی بۆ هەرێم قەدەغەکرد

بابەتی دواتر

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران ئەم مانگە کاری پێناکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گوڕی بومەلەرزەكەی مەرەش 5.5 پلە بووە

بومەلەرزەیەكی تاڕادەیەك بەهێزی دیكە پارێزگای قارەمان مەرەشی توركیای گرتەوە. ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ناوەندی یۆرۆناوەند بۆ تۆماری بومەلەرزە…
Total
0
Share