ڕوسیا چاوی لەوەیە ڤاكسینی دیكەی دژە كۆرۆنا بەرهەمبهێنێت

باڵیۆزی ڕوسیا لە ئیسرائیل ئاشكرایكردووە، هەردوو وڵاتەكە بە نیازن پێكەوە ڤاكسینێكی دژە كۆرۆنا بەرهەمبهێنن.

ئەمڕۆ هەینی 22ی كانونی دووەم، پێگەی ئاڕ تی-ی ڕوسی بڵاویكردووەتەوە، ئاناتۆلی ڤیكتۆرۆف، باڵیۆزی ڕوسیا لە ئیسرائیل ئاشكرایكردووە، “ڕوسیا و ئیسرائیل لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی پێكەوە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەرهەمبهێنن”.

باڵیۆزە ڕوسییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “جارێ ناتوانم جۆری ئەو ڤاكسینە ئاشكرا بكەم، چونكە خاڵێكی گفتوگۆكانمانە، بەڵام ڕوسیا پەیوەندی لەگەڵ كۆمپانیای ئەسترازێنیكا هەیە و هەروەها لەگەڵ ئیسرائیلیش، بژاردەكانی بەردەممان زۆرن”.

ئەو پێشهاتە پاش ئەو دێت، لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، ڤلادمیر پوتن، سەرۆكی ڕوسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا و باس لە هەماهەنگی كرا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیای فۆرد ملیۆنان ئۆتۆمبێلی دەكشێنێتەوە

بابەتی دواتر

خامنەئی بە شێوەیەكی جیاواز هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share