كازمی: عێراق گەنجەكانی لەبیرناكات

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گەنجانی گۆڕەپانی تەحریر بەدرێژایی ساڵێك جوانترین نمونەی نیشتمانپەروەرییان پیشاندا.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەكەم سەبارەت بە كردنەوەی ڕێگەی گۆڕەپانی تەحریر و پردی جمهوری لە ناوەڕاستی بەغدا تویتێكی بڵاوكردەوە و نوسیویەتی، “گەنجەكانمان لە گۆڕەپانی تەحریر بەدرێژایی ساڵێك جوانترین نمونەی نیشتمانپەروەرییان پیشاندا، ئەمڕۆش بە كردنەوەی گۆڕەپانەكە بۆ هاتوچۆ و ئاساییكردنەوەی ژیان، جەختیان لە نیشتماندۆستی خۆیان كردەوە، هەڵبژاردنی ئازاد و بێگەرد، وادەی گۆڕانكاریی داهاتووە كە گەنجانمان بەسنگی فراوانەوە دەستیانپێكرد”.

كازمی ئەوەیشی نوسیوە، “عێراق، گەنجەكانی لەبیرناكات”.

پێشتر فەریق ڕوكن قەیس محەمەداوی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووبارە ڕێگەی گۆڕەپانی تەحریر و پردی جمهوری بەڕوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل كراونەتەوە.

لە تشرینی یەكەمی 2019ەوە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد ڕێگەی گۆڕەپانی تەحریر و پردی كۆماری لە ناوەڕاستی بەغداد داخست.

بابەتی پێشتر

'ڤیلادمێر پوتین تەنها 15خولەک لە باراک ئۆباما گەورەترە'

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. تیمەکانی فریاکەوتنی تورکیا پیاوێکی بەتەمەن لەژێر بینایەکی ڕوخاودا ڕزگار دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغداد راگیران

فرۆكەخانەی بەغداد راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی راگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ بارودۆخی كەشوهەوا دەگەڕێنێتەوە. ئیدارەی فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی رایگەیاند، سەرجەم…
Total
0
Share