(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان کۆتایی به‌ زنجیره‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ناپۆلی هێنا

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.

نێراتزۆری له‌ یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداریی یانه‌ی ناپۆلی کرد، که‌ له‌سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه‌ دووچاری هیچ دۆڕاندنێک نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌هێزه‌دا یانه‌ی خانه‌خوێ توانی به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌کانی ئینته‌ر له‌ خوله‌که‌کانی 25، 44، 61 له‌لایه‌ن هاکان چالهانوگلو، ئیڤان پێریسیچ، لاوتارۆ مارتینێزه‌وه‌ تۆمارکران، هه‌روه‌ها گۆڵه‌کانی ناپۆلی له‌ خوله‌که‌کانی 17، 79 له‌لایه‌ن پیۆته‌ر زیلینیسکی و درایس مێرتینزه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ئینته‌ر میلان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 28 و له‌پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی کالچیۆ جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ناپۆلی به‌ 32 خاڵ و جیاوازی گۆڵه‌وه‌ له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندییدا به‌رده‌وامبوو و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌ی سی میلاندا هاوتابووه‌وه‌‌ (میلان له‌پله‌ی دووه‌مدایه‌).

بابەتی پێشتر

تاڵیبان دەرکەوتن و کاری پێشکەشکاریی لە ژنان قەدەغەکرد

بابەتی دواتر

ئەمریكا.. 80 كەس پێكەوە دزییەك ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share