ئەنجامی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ و براوەی خەڵاتی باشترینەکان ئاشکراکران

ئەمشەو پێنجشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە ئیستانبوڵ ڕێوڕەسمی تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بۆ وەرزی 2021-2022 ئەنجامدا، لەهەمان کاتدا خەڵاتی باشترینەکان دابەشکران.

یانە بەشدارەکانی چامپیۆنزلیگ لە 32 یانە پێکهاتبوون، بەسەر هەشت کۆمەڵەدا دابەشکران، واتا بۆ هەر کۆمەڵەیەک چوار یانە.

خەڵاتەکانیش تایبەتبوون بە باشترین گۆڵپارێز، بەرگریکار، ناوەند، هێرشبەر و باشترین یاریزان لە ئەوروپا بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان.

 

ئەنجامی خەڵاتەکان بەم شێوەیە بوو

خەڵاتی سەرۆکی یوێفا: تیمی پزیشکیی هەڵبژاردەی دانیمارک

باشترین گۆڵپارێزی چامپیۆنزلیگ (کوڕان): ئیدوارد مێندی (چێڵسی)

باشترین گۆڵپارێزی چامپیۆنزلیگ (کچان): ساندراس پانۆس (بەرشلۆنە)

باشترین بەرگریکاری چامپیۆنزلیگ (کوڕان): ڕوبن دیاس (مانچستەر سیتی)

باشترین بەرگریکاری چامپیۆنزلیگ (کچان): ئیرن پاریدێس (پاریس سان جێرمان)

باشترین ناوەندکاری چامپیۆنزلیگ (کوڕان): نگۆلۆ کانتێ (چێڵسی)

باشترین ناوەندکاری چامپیۆنزلیگ (کچان): ئالێکسیا پوتێلاس (بەرشلۆنە)

باشترین هێرشبەری چامپیۆنزلیگ (کوڕان): ئێرلینگ هالاند (دۆرتمۆند)

باشترین هێرشبەری چامپیۆنزلیگ (کچان): جینیفێر هێرمۆسۆ (بەرشلۆنە)

باشترین ڕاهێنەری چامپیۆنزلیگ (کوڕان): تۆماس توخێل (چێڵسی)

باشترین ڕاهێنەری چامپیۆنزلیگ (کچان): لویس کۆرتیس (بەرشلۆنە)

باشترین یاریزانی ئەوروپا (کوڕان): جۆرجینیۆ (چێڵسی)

باشترین یاریزانی ئەوروپا (کچان): ئالێکسیا پوتێلاس (بەرشلۆنە)

 

ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ:

کۆمەڵەی یەکەم: مانچستەر سیتی، پاریس سان جێرمان، لایپزیک، کلەپ بروج.

کۆمەڵەی دووەم: ئەتلەتیکۆ مەدرید، لیڤەرپوڵ، پۆرتۆ، ئەی سی میلان.

کۆمەڵەی سێیەم: سپۆرتینگ لشبۆنە، دۆرتمۆند، ئەیاکس ئەمستەردام، بێشکتاش.

کۆمەڵەی چوارەم: ئینتەر میلان، ڕیاڵ مەدرید، شاختار دۆنێسک، شیریف تیراسپۆل.

کۆمەڵەی پێنجەم: بایرن میونشن، بەرشلۆنە، بەنفیکا، دینامۆ کیێڤ.

کۆمەڵەی شەشەم: ڤیاڕیاڵ، مانچستەر یونایتد، ئاتالانتا، یۆنگ بۆیز.

کۆمەڵەی حەوتەم: لیل، ئیشبیلیە، سالزبۆرگ، ڤۆلفسبۆرگ.

کۆمەڵەی هەشتەم: چێڵسی، یوڤانتۆس، زینیت، مالمۆ.

بابەتی پێشتر

یونیسێف: ئه‌مساڵ 35 منداڵی عێراقی به‌ مین مردوون

بابەتی دواتر

لە ماوەی دوو ڕۆژدا سێ کەس لە هەولێر و دهۆک کوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share