داهاتووی ڕۆناڵدۆ ناڕوونە

تا ئێستا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی نازانێت وەرزی داهاتوو لە چ یانەیەك یاریی دەكات.

هەریەك لە یانەكانی چێڵسی و پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن و ئەتلەتیكۆمەدرید و ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، ئەنجامدانی گرێبەستیان لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ڕەتكردەوە.

تەنها یانەكانی ناپۆلی و سپۆرتینگ لیشبۆنە ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە پورتوگالییە ئیمزابكەن.

لە ئێستادا ڕۆناڵدۆ لە ڕیزەكانی مانچستەر یونایتد دەستیكردۆتەوە بە ڕاهێنان كردن، بەڵام دیار نییە ئایا لەوێ دەمێنێتەوە یان دەڕوات.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان ڕۆناڵدۆ دەیەوێت لە یانەیەك یاریی بكات لە چامپیۆنز لیگدا بەشدار بێت و ڕكابەرێكی بەهێزی پاڵەوانێتییەكە بیت.

بابەتی پێشتر

چین باڵیۆزی ئەمریکای بانگهێشتكرد و هۆشداریش بە بەریتانیا دەدات

بابەتی دواتر

گۆڕانكارییەكانی بەرشلۆنە دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share