تاڵیبان دەرکەوتن و کاری پێشکەشکاریی لە ژنان قەدەغەکرد

سەرپەرشتیاری وەزارەتی “الامر بالمعروف و النهي عن المنكر”ی حكومەتەكەی تاڵیبان ‏ڕایگەیاند، ڕێنمایی نوێ بۆ کاری ڕاگەیاندنەکان دەرچووە و بەپێی ئەو ڕێنماییە، ژنان ‏چیتر ناتوانن لە شاشەی تیڤییەکانەوە دەربکەون.‏

محەمەد خالید حەنەفی، سەرپەرشتیاری وزارەتی “الامر بالمعروف و النهي عن المنكر” لە ‏ڕاگەیەندراوێکدا بە چەند خاڵێک کاری تەلەڤزیۆنەکانی ئاشکراکردووە و بەپێی ئەو ‏ڕێنماییە، “چیتر ڕێگەنادرێت بە پەخشکردنی فیلمێک کە لەگەڵ شەرعدا نەیەتەوە و ببێتە ‏هۆی تێکدانی ڕەوشتی کۆمەڵگە، هەروەها بەرنامەی تەلەڤزیۆنیی سەرگەرمی و ‏ڕەخنەگرتن لە کەسایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نیمچە ڕووتی پیاوان ‏قەدەغەیە”.‏

بە وتەی ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانی، ئەگەر ئەو ڕێنماییانە وەک خۆی جێبەجێبکرێت، ئەوا ‏بەشێک لە تەلەڤزیۆنەکانی ئەفغانستان دەبێت دابخرێن، چونکە بەشێک لە تیڤییەکان ‏داهاتیان لەڕێگای ڕیکلامی تەلەڤزیۆنییەوە دەستدەکەوێت، ڕیکلامەکانیش بەپێی ئەو ‏ڕێنمایانە بڵاوکردنەوەیان قورسە.‏

بە وتەی حەمدوڵڵا واسق، جێگری وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان، ئەمڕۆ ئەو ڕێنماییانە ‏دراوە بە میدیاکان و وەزارەتی پەیوەندیدار سەرپەرشتی جێبەجێکردنەکەی دەکات.‏

ئەگەرچی لەسەرەتادا و دوای كۆنترۆڵكردنەوەی ئەفغانستان، دەسەڵاتی تاڵیبان ڕێگای دەدا ‏بە ژنان کاری ڕاگەیاندن بکەن، بەڵام بەو ڕێنماییە نوێیە ئەو مافەی لێ زەوتكردن.‏

پێشبینی دەكرێت ئەو بڕیارانەی تاڵیبان ڕووبەڕووی ڕەخنەی ناوخۆیی و دەرەكیی ‏بكاتەوە، بەوەی مافی ژنان پێشێل دەکات.‏

بابەتی پێشتر

هێڵی دووی ئاوی دووكان- سلێمانی شكا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان کۆتایی به‌ زنجیره‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ناپۆلی هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share