ماراسۆنی شەنگهای بەهۆی کۆرۆناوە دواخرا

ڕێکخەرانی ماراسۆنی شەنگهای بڕیاریاندا بە دواخستنی ڕووداوە وەرزشییەکە، دیاریش نییە ئەنجامدەدرێت، یان کەی سازدەکرێت.

شاری بەیجینی پایتەختی چین لە مانگی ڕابردوو (تشرینی یەکەم)، بڕیاریدا بە دواخستنی ماراسۆنی بەیجین کە بڕیاربوو 30 هەزار ڕاکەر بەشداریی تێدابکەن، هەروەها چەند خول و پاڵەوانێتییەکی وەرزشە جۆراوجۆرەکان، یەکێک لەوانە پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی بوو، هۆکارەکەش بۆ دووبارە تەشەنەکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە لەو وڵاتە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “چاین”، بڕیاربوو 18 هەزار ڕاکەر بەشداری لە ماراسۆنی شەنگهای بکەن، بەڵام ئەو شارەش هەمان ڕێچکەی شاری بەیجینی پایتەختی گرتووە، بەهۆی تۆمارکردنی زیاتر لە هەزار حاڵەتی تووشبوون لە ماوەی مانگێکدا، بڕیاری کەرەنتینی نیمچەیی و دواخستنی سەرجەم بۆنە وەرزشییەکان دراوە.

لە ئەگەری بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی ماراسۆنەکەدا، سەرجەم بەشداران پسوڵەی بەشداریکردنیان وەردەگرنەوە.

لە نیوەی مانگی تشرینی یەکەمی 2021، وڵاتی چین هەزار حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی شارەکانی وڵات تۆمارکرد، ئەوەش کاربەدەستانی ناچارکرد چەند بڕیارێک لەبارەی ڕاگرتنی چالاکییەکانەوە بدەن.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس بۆندی یاریزانێکی هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

ڕادوکانۆ لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی ئەنجلیک کیربەر دەستبەکاردەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share