ئەمریكا.. 80 كەس پێكەوە دزییەك ئەنجامدەدەن

هێزە ئەمنییەكانی ئەمریكا

پۆلیسی ویلایەتی كالیفۆڕنیا ڕایگەیاند، سێ كەسی لەكۆی 80 گومانلێكراو دەستگیركردووە بەتۆمەتی هەڵكوتانەسەر كۆگایەكی فرۆشتنی جلوبەرگ بەشێوەی ڕێكخراو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی ویلایەتەكە كە لە تویتەر بڵاوكراوەتەوە، كارمەندانی كۆگای (نۆردسترۆم) لە كالیفۆڕنیا پەیوەندییان بە ژمارە 911ی فریاكەوتنەوە كردووە كاتێك نزیكەی 80 كەس پێكەوە چوونەتە كۆگاكەوە و ڕاستەوخۆ دەستیانكردووە بە دزینی شمەكەكانی ناوی.

ئاشكراشیكرد، دزیكردنەكە ئێوارەی هەینی بووە و، تۆمەتباران هێرشیانكردووەتەسەر كارمەندان و یەكێكیان پرژەی بیبەری بەڕوویاندا ڕژاندووە.

پۆلیس دەڵێت، سێ دەستگیركراوەكە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 32 ساڵدایە و تۆمەتی هەڵكوتانەسەر و پلاندانان و دزینیان ڕووبەڕوو كراوەتەوە، دووپاتیشیكردەوە، ئەودوای تۆمەتباران لەڕێی ئۆتۆمبێلەوە بە خێرایی شوێنی ڕووداوەكەیان جێهێشتووە.

س: نۆڤۆستی

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان کۆتایی به‌ زنجیره‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ناپۆلی هێنا

بابەتی دواتر

یەکێتی لە کەرکوک وەڵامی ئەرشەد ساڵحی دایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەكی بەهێز ژاپۆنی هەژاند

بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 5.2 پلەی ڕێختەر ناوچەیەكی باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند. نوسینگەی نیشتیمانیی كەشناسیی ژاپۆن بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە بەرەبەیانی…
Total
0
Share