مۆرینیۆ، ڕیکی پوج ڕزگاردەکات

ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، جوزێ مۆرینیۆ هەوڵدەدات لە گواستنەوەکانی داهاتوودا ئەستێرەیەکی یانەی بەرشلۆنە بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، ڕیکی پوج-ی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە لەلایەن ڕۆناڵد کومان-ی ڕاهێنەرەوە پشتگوێخراوە، تەنانەت لە کۆی یارییەکانی ئەم وەرزەدا (2021-2022) تەنها 74 خولەک یاریکردووە، چەندین جاریش داوای لێکردووە یانەیەکی نوێ بۆخۆی بدۆزێتەوە، چونکە لە پلانەکانیدا نییە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، پوج بێزارە و بەجدی بیر لەوە دەکاتەوە لە زستانی 2022 پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

جوزێ مۆرینیۆ کارەکە ئاسانتردەکات، بەوپێیەی خواستی لەسەر گواستنەوەی بەهرەدارەکەی کەتەلۆنیا نیشانداوە، ئیدارەی ڕۆماشی قایلکردووە بە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن، تەواوی ئەم بابەتەش لەسەر هەڵوێستی کۆتایی یاریزانەکە وەستاوە.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم وەڵامی حەیدەر عەبادی دایەوە

بابەتی دواتر

چین ئەپڵیکەیشنی قورئانی مەجیدی سڕییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share