(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ چوارینه‌ ئارسیناڵی کوتا به‌زه‌ویدا و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ تۆمارکرد.

ئه‌ستێره‌کانی ڕێدز له‌ یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز میوانداریی ئارسیناڵیان کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سوورپۆشه‌کانی یۆرگن کلۆپ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 39، 52، 73، 77 له‌لایه‌ن سادیۆ مانێ، دیێگۆ جۆتا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، تاکومی مینامینۆوه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 25  خاڵ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ، له‌ به‌رامبه‌ردا ئارسیناڵ به‌ 20 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندییه‌که‌دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لو ئۆڵیمپیکۆ لازیۆی کوتا به‌زه‌ویدا و دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

بابەتی دواتر

چارەنووسی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم لەنێوان بۆچوونی لایەنەکاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share