زەمینلەرزەى وەرزشی.. ئیدارەى یۆڤانتۆس دەستیلەکارکێشایەوە

ستافی کارگێڕیی یوڤانتۆس دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد

یانه‌ی یۆڤانتۆس لە ڕاگه‌یاندراوێکی فه‌رمیدا پشتڕاستیکردەوە، کە دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش کردووە، لەنێو ده‌سته‌که‌شدا ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانەکە و پاڤێل نێدڤید جێگری سه‌رۆکی یانه‌ بوونیان هه‌یه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی “یوڤێ”دا هاتووه‌، “ماوریزیۆ ئاریڤابینیی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە، تاوه‌کو کاتی ڕاگەیاندنی دەستەیه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ.”

ئانێلی لە ساڵی ٢٠١٠وه‌ پۆستی سەرۆکایەتی یانە ئیتاڵییە زه‌به‌لاحه‌که‌ی گرتووه‌ته‌ ئەستۆ و وه‌ک ئایکۆنێکی مێژوویی یانه‌که‌ ناوده‌برا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بباتەوە هاوسەری یاریزانەکان چی دەکەن؟

خۆشەویستی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، گەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرجەمیان تاتۆیەک لەسەر جەستەیان دەکوتن. خۆشەویستی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لو ئۆڵیمپیکۆ لازیۆی کوتا به‌زه‌ویدا و دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر لازیۆ تۆمارکرد. هه‌ڵۆکانی لازیۆ…
Total
0
Share