(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لو ئۆڵیمپیکۆ لازیۆی کوتا به‌زه‌ویدا و دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر لازیۆ تۆمارکرد.

هه‌ڵۆکانی لازیۆ له‌ یاریگای ئۆڵیمپیکۆ له‌ پایته‌ختی ئیتاڵیا میوانداریی خانمه‌ پیره‌که‌ی تۆرینۆیان کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی میوان کۆتاییهات.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 23، 83 له‌لایه‌ن لیۆناردۆ بونۆچی به‌رگریکاره‌وه‌ به‌لێدانی سزا تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ئه‌ستێره‌کانی ماوریزیۆ ساری و ماسیمیلیانۆ ئالێگری له‌ ژماره‌ی خاڵدا هاوتابوونه‌وه‌ (هه‌ریه‌که‌یان 21 خاڵیان هه‌یه‌)، به‌شێوه‌یه‌کی کاتی لازیۆ ده‌که‌وێته‌ پله‌ی پێنجه‌مه‌وه‌ و یوڤی له‌پله‌ی هه‌شته‌مه‌وه‌ بۆ شه‌شه‌م سه‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام یانه‌ی ڕۆما چانسی ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌ردوو یانه‌که‌ تێپه‌ڕێنێت به‌وپێیه‌ی خاوه‌نی 19 خاڵه‌ و هێشتا یارییه‌ک که‌متری ئه‌نجامداوه‌.

بابەتی پێشتر

حه‌ماس بڕیارێكى به‌ریتانیا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ چوارینه‌ ئارسیناڵی کوتا به‌زه‌ویدا و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share