هالاند خەونی یاریکردنە بۆ دوو یانە

هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند خەونی یاریکردنە لە خوولی ئیسپانیا بۆ یەکێک لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە.

بەپێی زانیارییەکانی جیانلوکا دی مارزیۆ شارەزای بواری گواستنەوەکان، وەرزی ڕابردوو یانەی چێڵسی بە فەرمیی هەوڵی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی نەوریجی داوە، بەڵام هەوڵەکان شکستیانهێناوە، چونکە ناوبراو حەزی بە یاریکردن لە خوولی نایابی ئینگلتەرا نەبووە.

دی مارزیۆ ڕایگەیاندووە، “دڵنیانیم هاوینی داهاتوو ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات یان نا، پێموایە وەرزێکی دیکە بەردەوامبوون لە دۆرتمۆند باشترین هەنگاودەبێت بۆی، ناشزانم مینۆ ڕایۆلا بیر لە چی دەکاتەوە، پێموابێت ئەو کەسایەتییە دەیەوێت ئەزموونێکی دیکە تاقیبکاتەوە و بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت، با بزانین جارێکی دیکە چێڵسی هەوڵی بۆ دەداتەوە یان نا”.

بابەتی پێشتر

کۆتینیۆ لە زەبەلاحێکی ئینگلیزی نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

ئیتۆ قەرزداری حکومەتی ئیسپانیایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share