ئیسکۆ لە ڕۆمای مۆرینیۆوە نزیکە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ئیسکۆ ئالارکۆنی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن لە یانەی ڕۆما.

بەپێی زانیارییەکانی “مەدرید زۆن”، هەفتەی داهاتوو ئەگەر هەیە ڕێککەوتن لەنێوان ئیسکۆ و یانەی ڕۆما بکرێت و یاریزانەکە بێبەرامبەر پەیوەندی بە پێکهاتەی جوزێ مۆرینیۆوە بکات.

ڕۆما لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2022 دەستبەرداری هێنریک میخیتاریان بووە بۆ ئینتەر میلان، لە ئێستادا هەوڵ دەدەن ئیسکۆی تەمەن 30 ساڵ وەک جێگرەوە دابین بکەن.

خۆرخی مێندێزی پۆرتوگالی کاروبارە کارگێڕی و یاسایییەکانی ئیسکۆ سەرپەرشتی دەکات، مۆرینیۆ و ڕۆما لە ڕێگەی ئەم کەسایەتییەوە دەیانەوێت یاریزانەکە قایل بکەن، هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاراستەیەن هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکەی یەکلایی بکرێتەوە.

ئیسکۆ بە درێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە 468یاری کردووە، 73 گۆڵی تۆمار کردووە و 67 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا

بابەتی دواتر

دەرچووانی دوو بەشی زانكۆكان لە ڕسوماتی پشتگیریی دەرچوون دەبەخشرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری جلگۆڕینەکانی فەرەنسا ژەهراوی بووە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی مۆندیالدا کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا ژەهراوی بووە. دوای…
Total
0
Share