سانتۆس: بە مۆندیال نەگەین دەستلەکاردەکێشمەوە

بەڕێوەبەری هونەریی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، فێرناندۆ سانتۆس دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر هەڵبژاردەکەی بە مۆندیالی 2022ی قەتەر نەگات، دەستلەکاردەکێشێتەوە.

یەکشەممەی ڕابردوو، سەرەڕای بەشداریکردنی کریستیانۆ بەرامبەر هەڵبژاردەی سڕبیا، بەڵام پۆرتوگال بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕاندنی تۆمارکرد.

دوای یارییەکە کریستیانۆ لەگەڵ فێرناندۆ سانتۆس دووچاری دەمەقاڵێ بوو، چونکە ڕاهێنەر لە ئاڵوگۆڕەکانیدا هەڵەیکرد و سەرکەوتوو نەبوو لە ڕاستکردنەوەی هەڵەکان.

لەبارەی بەشداریکردن لە پاشکۆکانی مۆندیال و ئەگەرەکانی سەرنەکەوتنیان بۆ مۆندیالی قەتەر، فێرناندۆ سانتۆس بە (TVI) پۆرتوگالی ڕاگەیاندووە، “جارێ لە گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر شکستماننەهێناوە، ئەگەر نەتوانین پێیبگەین، ڕاستەوخۆ دەستلەکاردەکێشمەوە”.

سانتۆس لە کۆتا وەڵامەکانیدا دووپاتیکردووەتەوە، لە دوایین یارییەکانی پاڵاوتندا باش یارییان نەکردووە، بەڵام پێکهاتەیەک پاڵەوانی یورۆی 2016 و نەیشن لیگی 2019 بێت، دەتوانێت بلیتی مۆندیالیش ببڕێت.

بابەتی پێشتر

سەدر: حكومەتی زۆرینە پێكدەهێنین ئەگەرنا دەبین بە ئۆپۆزسیۆن

بابەتی دواتر

سەروەتی جۆشوا گەیشتە 100 ملیۆن پاوەند و خەونی زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا و سیتی نوێبوونەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، نوێکردنەوەی گرێبەستی پێپ گواردیۆلای ئاشکراکرد. یانەی مانچستەر سیتی له ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا نووسیویەتی،…
Total
0
Share