وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى هه‌رێمى كوردستان هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى كتێبێكى وه‌زیری پێشووتری به‌رگریی عێراق ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، کەسوکاری ئەنفالكراوانى نیگەرانکردووە.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریدا هاتووه، “پاش ئەوەی لەلایەن یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئاگادارکراینەوە کە کتێبێک لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری سلێمانی نمایشکراوە بەناوی (سلطان هاشم، ذاكرة الحروب و ٲسرارها) کە دیمانەیەکی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوودا، دیمانەکە لە زینداندا لەلایەن د. عەلی ئەلسەعدی سازدراوە.”
باسی له‌وه‌شكردووه، “لە دیمانەکەدا ئەوەی کەسوکاری ئەنفالكراوەكانی نیگەرانکردووە، نکۆڵیی سوڵتان هاشمە لەوەی ئەنفال لە دژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجامدرابێت بەڵکو لەدژی هێزی پێشمەرگە بووە.”
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، “پاش ئاگادارکردنەوەی تیمی وەزارەتمان لە پێشانگاکە، ئەمڕۆ کتێبەکە لەناو وەشانخانەی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) کۆکرایەوە”.
وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، “ئێمە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەک ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە مێژوو و فەرهەنگی گەلەکەمان ڕێگەنادەین هیچ شتێک کە مێژووی گەلەکەمان بشێوێنێت بڵاوبکرێتەوە”.