وێنە.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 8 کەس بریندار بوون

شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگای دەربەندیخان – سلێمانی لە نزیک گوندی بیرکێ 8 کەس بریندار بوون، کە 5 لە بریندارەکان ژنن.

ڕێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ڕووداوەکە کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری ( هوندای ئەلەنترا ) و ( کیایەکی دوتەنی ) ڕوویداوە و بەهۆیەوە 8 برینداری لێکەوتووەتەوە، کە بەشێک لە بریندارەکان ژن و منداڵن”.

بە وتەی بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ڕووداوەکە بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەی یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکانەوە بووە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلی بەرامبەریدا، بەهۆیەوە ئەو ژمارە زۆرە لە برینداری لێکەوتووەتەوە و هەردوو شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەش بە سەختی برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕووداوەکەدا 5 ژن و منداڵێک و دوو پیاو برینداربوون کە بەڕەگەز عەرەبن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەنووسێكی كورد خەڵاتی باشترین راپۆرتی بنكۆڵكاریی لە عێراق دەباتەوە

بە راپۆرتێكی بنكۆڵكاری لەسەر بەدەستهێنانی رەگەزنامەی دووەم لەلایەن هاوڵاتییانی كوردستانەوە، رۆژنامەنووسێكی كورد دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین راپۆرتی بنکۆڵکاری…
Total
0
Share