سودانی: هەژماری من تەوتین نییە و رەتیدەكەینەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتەیەكدا “هەژماری من” رەتدەكاتەوە و دەڵێت، تەوتین نییە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دوێنێ سەردانێكی بۆ پارێزگای دیالە ئەنجامدا و لەمیانەیدا چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی گرێدا.

بەپێی زانیارییەكان لە یەكێك لە كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەربارەی تەوتینی مووچە وتوویەتی، “هەژماری من تەوتین نیە و رەتیدەکەینەوە”. ئەوەشی وتووە، “تەوتین لەڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە دەكرێت”.

هاوكات غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی-ش بڵاویكردەوە، سودانی لە كۆبوونەوەكەدا دووپاتیكردووەتەوە كە “تەوتین لەڕێگەی (هەژماری من)ەوە ناكرێت”، بەڵكو لەڕێی بانكە رەسمییەكانی وەك (رەشید و رافیدەین)ەوە دەكرێت.

لە 5ی ئەم مانگە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لەمیانەی كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی 129ی یەكێتی رایگەیاند، “(هەژماری من) نە هی منە و نە هی ئێوەیە، هەژماری مەسرورە، لەمەشدا دەیانەوێت پارە لە ئێوە بخۆن”.

وتیشی، “هەژماری من سوودی نییە و مەیكەن، بڕۆن تەوتین بكەن”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: تاوەباران ئەم ناوچانە دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: سلێمانی ئامادەیە بۆ وەرزی بارانبارین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاركردن لە رێگای مەرگ راگیرا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، “بەهۆی تەرخاننەكردنی پارەوە كاركردن لە رێگای مەرگ، كەلار- دەربەندیخان بە تەواوی ڕاگیراوە..…
Total
0
Share