وه‌زاره‌تى بازرگانى 100 ملیار دینار بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رجده‌كات

وەزارەتی بازرگانیی عێراق 100 ملیار دیناری دیكه‌ تەرخاندەكات بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی عێراق ‌و هەرێمی كوردستان.

عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، 100 ملیار دیناری دیكه‌ بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران تەرخانكراوە و چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكەین، بۆ ئەوەی پارەكە بگوازێتەوە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتەكەیان تاوەكو بەسەر جوتیاراندا دابەشیبكەن.

جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی دارایی كردووه‌ بۆ گواستنەوەی بڕێكی تری شایستەی دارایی جوتیاران بۆ سەر هەژماری كۆمپانیای دانەوێڵە، بەمەبەستی دابەشكردنی تەواوی شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ ساڵی 2021.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارنامەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەگەڵ بەردەوامی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بەتایبەتتر لە دۆسیەی مافە دەستوورییەکاندا، شایستە داراییەکان، لایەنە…
Total
0
Share