(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند لە شتوتگارتی بردەوە و جیاوازییەکەی کردەوە بە خاڵێک

ئەمشەو شەممە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند یاریی هەفتەی 12ی خولی ئەڵمانیای بەرامبەر یانەی شتوتگارت ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

دۆرتمۆند لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 12ی بوندسلیگا میوانداریی شتوتگارتی کرد، یاریی نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندیی ڤێستفالن کۆتاییهات.

گۆڵەکانی دۆرتمۆند لە خولەکەکانی 56، 85 لەلایەن دونیایل مالین، مارکۆ ڕۆیسەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی شتوتگارت لە خولەکی 63 لەلایەن ڕۆبێرتۆ ماسیمۆوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، دۆرتمۆند لە کۆی 12 ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی 2021-2022 ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 27 و جیاوازی لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا گەڕاندەوە بۆ خاڵێک.

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ:

ئەرمینیا بیلیفێلد 2-2 ڤۆلفسبۆرگ

هۆفنهایم 2-0 لایپزیک

بوروسیا مونشنگلادباخ 4-0 گروتەر فۆرت

بایەرلیڤەرکوزن 1-0 بوخوم

دۆرتمۆند 2-1 شتوتگارت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ کامیان گرەوی “گەوهەرەکەی ئینگلتەرا” دەباتەوە؟

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوڵ ده‌رگای گواستنه‌وه‌کانیان دانه‌خستووه‌، هه‌ردوو یانه‌که‌ ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێکی ئینگلیزی له‌ خولی ئه‌ڵمانیا…
Total
0
Share