سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی درێژەی هەیە

ڕۆژی پێنجشەممە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی كرایەوە و بڕیارە تا شەممەی ‏داهاتوو 27ی تشرینی دووەم بەردەوام بێت.‏

پێشانگاكە لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجە بەڕێوەدەچێت و چەندین دەزگای چاپ ‏و پەخش و ناوەندی ئەدەبی لە هەرێم و عیراق و ناوچەكە سەدان هەزار ناونیشانیان بە ‏داشكانەوە نمایشكردووە.‏

بەپێی وتەی ڕێكخەرانی زیاتر لە 380 هەزار ناونیشانی كتێب لەلایەن زیاتر لە 200 ‏ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوە و كتێبخانەوە بە داشكاندنی جۆراوجۆر خراونەتەڕوو.‏

بابەتی پێشتر

کوتان بە بەکتریایەکی مردوو گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە ‏

بابەتی دواتر

یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە<br> سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share