کوتان بە بەکتریایەکی مردوو گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە ‏

چارەسەرێکی تایبەت بە بەرگریی جەستە کە لەڕێگەی لوتەوە دەدرێت و بەکتریای ‏مردووە بەناوی “‏MV130‎‏”، دەتوانێت ڕێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا کەمبکاتەوە و ‏هاوکاریش دەبێت لە کاری ڤاکسینەکانی دژەکۆرۆنا.‏

توێژینەوەیەکی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، زانایانی وڵاتەكە تائێستا تاقیکردنەوەکانیان ‏لەسەر ئاژەڵان کردووە، بەپێی ئەنجامەکان ئەو چارەسەرە دەتوانێت کاری ڤاکسینەکان ‏چالاکتربکات، بەرگریی جەستە بەرامبەر ئەو تەنە نامۆیانەی دەچنە جەستەوە و بەرگریی ‏لاوازدەکەن بەهێزتر بکات، هەروەها لەکاتی تووشبوونیشدا گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ‏کەمدەکاتەوە. ‏

ئەنجامەکان دەریانخستووە، ئەو مشکانەی بەر لە تووشبوونیان بە کۆرۆنا ئەو چارسەرەیان  ‏وەرگرتووە، واتا “‏MV130‎‏”، دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانلەدەستدان تیایاندا ‏کەمتربووە.‏

لەلایەکی دیکەوە ناوەندی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییەکانی دڵ و کۆئەندامە دەمار ‏‏(‏CNIC‏) و ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی (‏CSIC‏) لە ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، ‏باشترین ڕێگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگرتنی ڤاکسینەکانە، بەڵام بۆ ‏کاریگەریی زیاتر و بەهێزبوونی بەرگریی جەستە دژی ڤایرۆسەکان، پێویستە توێژینەوە ‏لەسەر چارەسەرە کاریگەرەکان بکرێت. ‏

چارەسەری بەرگریی “‏MV130‎‏”، کە لە هەمان بەکتریای مردوو پێکهاتووە، لەلایەن ‏کۆمپانیای (‏Inmunotek‏)ــەوە بەرهەمهێنراوە، لەلایەن ناوەندی توێژینەوە لە ‏تەندروستیی ئاژەڵان و پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوە و تەکنەلۆژیای کشتوکاڵ و ‏خۆراکی ئیسپانیا بەدواداچوون و توێژینەوەی لەسەرکراوە و ئەو ئەنجامانە بەدەستهاتوون.‏

بابەتی پێشتر

تاقیكردنەوەی پاراستنی زەوییە<br> ناسا كەشتییەكی ئاسمانی دەكێشێت بە هەسارۆچكەیەكدا

بابەتی دواتر

سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی درێژەی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share