فیلمێکی دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی فێستیڤاڵێکی جیهانی بەدەستهێنا

فیلمی سینەمایی “زاڵاوا”ی دەرهێنەری کورد ئەرسەلان ئەمیری لە 78ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینس لە ئیتاڵیا خەڵاتی بەدەستهێنا.

فیلمی زاڵاوا کە زۆرینەی دیمەنەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی تۆمارکراون، دوێنێ 10ی مانگ لە شاری ڤینس لە ئیتاڵیا نمایشکرا.

فیلمەکەی ئەرسەلان ئەمیری لە بەشی Critics’ Week خەڵاتی بەدەستهێنا و خوودی دەرهێنەری فیلمەکە لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتەکەی وەرگرت.

فیلمی زاڵاوا کە باس لە مێژووی نزیكی گوندێکی کوردنشین دەکات، بۆچوونە لۆژیکی و زانستییەکان لەبەرامبەر خورافییاتدا سەردەخات.

ئەرسەلان ئەمیری لە فیلمەکەدا هەوڵیداوە لەڕێگای سینەماوە بۆچوونە ڕاست و زانستییەکان سەبارەت بە ژیان و گوزەرانی خەڵک نیشانبدات، ئەگەرچی لەو شوێنەدا خەڵکی زیاتر بڕوایان بە خورافییاتەکان هەبووە.

فیلمی زاڵاوا سەرباری ئەوەی تێچوویەکی کەمی هەبووە، بەڵام بەدەستهێنانی خەڵاتی نێودەوڵەتیی فیلم لە ئیتاڵیا، ئەوەی سەلماند كە دەرهێنەر و بۆچوونی هونەری دەتوانن شاکاری نوێ لە سینەمادا بەرهەمبهێنن.

فیلمی زاڵاوا لە دەرهێنانی ئەرسەلان ئەمیری و بەرهەمهێنەری لالیەن سەمیرە برادەری و روحوڵڵا برادەری-یە، هاوکات ئایدا پەناهەندە سیناریستی فیلمەکەیە.

ئەمە ترەیڵەری فیلمی زاڵاوایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمیی ئاو کار بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی ستراتیژی دەکەین

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمیی ئاو، دەیانەوێت چوار بەنداوی ستراتیژی دروستبکەن. بێگەرد تاڵەبانی،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پارێزگاریکردن لە دادگەری و دیموکراسی لە پێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافی تاکەکان پرەنسیپی نەگۆڕمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی دادوەریی عێراقەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و جەختدەکاتەوە لە پابەندبوون…
Total
0
Share