دوای گردبوونەوەی کۆچبەران، بابا نوئێل بەدەم منداڵە کوردەکانەوە هات

دوێنێ لە گردبوونەوەیەکدا کۆچبەرانی کورد لە ڕیزی پێشەوە منداڵانیان بە ‏بەرزکردنەوەی چەند دروشمێکەوە دانابوو، منداڵەكان وێنەی بابا نوئێلیان بە مردوویی ‏بەرزکردبووەوە وەک ڕەخنەیەک لە پۆڵەندا، ئەمڕۆ پۆڵەندییەک وەک بابا نوئێل چووە ناو ‏منداڵەکانەوە.‏

ئەمڕۆ کەسێک بە جلی بابا نوئێلەوە چووە ناو منداڵە کوردەکانەوە، تویتەری سوپای ‏پۆڵەنداش لەگەڵ دانانی وێنەکەدا، نووسیویەتی، “لەناو ئێمەدا کەسانێک هەن کە لەگەڵ ‏پێکەنینی ئێوەدایە”.‏

دوێنێ میدیای پۆڵەندی ڤیدیۆی خۆپیشاندانی کۆچبەرانی ئەمڕۆی کوردی لە سنووری ‏بیلاڕوسیا – پۆڵەندا بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بیلاڕوسیا منداڵان بەکاردەهێنێت دژی ‏ئەوروپا”.‏

دوێنێ کۆچبەرانی سنوری بیلاڕوسیا – پۆڵەندا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لەناو ‏خۆپیشاندانەکەدا منداڵان لەبەر بەفرباریندا وەستاون و داوای مافی مانەوە لە ئەوروپا ‏دەکەن.‏

منداڵەکان وێنەی “بابا نوئێل”یان بەرزکردووەتەوە کە گیانی لەدەستداوە لەناو جەنگەڵدا، ‏وەک ناڕەزایەتییەک بۆ دۆخی منداڵانی کورد لە سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەمڕۆ لە بەغداد کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەنجامدەدرێت

بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە بەغداد کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی نەوت بەڕێوەدەچێت.…
زیاتر ببینە

نەجمەدینی غوڵامی: ئەوانەی دەڵێن نەورۆز جەژنی کورد نییە نابێت لە کوردستان بژین

هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامی رایدەگەیەنێت، “ئەوانەی دەڵێن نەورۆز جەژنی کورد نییە نابێت لە کوردستاندا بژین”. نەجمەدین غوڵامی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی…
Total
0
Share