‌‎هونەرمەندێكی ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن توركیاوە دەستگیركرا

هونەرمەندێكی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن هێزەكانی توركیاوە بەتۆمەتی پەیوەندی بە یەپەگە دەستگیركرا.

بەپێی ڕۆژنامەی (یەنی شەفەق) عومەر سلێمان، هونەرمەندی كوردی خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن هێزەكانی توركیاوە لە ناوچەی شانلی ئورفەی سنووری دەستگیركراوە.

تۆمەتەكەی سلێمان بریتییە لە ئەندامێتی لە ڕێكخراوەكانی یەپەگە و پەكەكە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەكە ئاماژەی پێداوە.

سلێمان كە لە بنەڕەتدا خەڵكی سەرێ كانی-یە سەر بە پارێزگای حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان، ماوەی چەند ساڵێكە لە شانلی ئورفە نیشتەجێیە و بە جلوبەرگە میللییەكەی ناسراوە كە سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەكاندا لەبەری دەكات.

سلێمان ناوبانگێكی جیهانی هەیە و ماوەی سێ ساڵە ناو و هونەرەكەی لە وڵاتانی ئەوروپا بەناوبانگ و ناسراوە.

هەروەك یەكێك بووە لە بەشداربووانی ئاهەنگە تایبەتەكانی خەڵاتی نۆبڵ لە نەرویج لە ساڵی 2013، هاوشانی هەرسێ گۆرانیبێژی جیهانی، جیمس پلانت، موریسی و جاك باغ.

بابەتی پێشتر

گۆڕان ئاشتەوایی گشتی لەگەڵ گۆڕانخواز و دەنگدەرانی دووركەوتووی ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

كەنەدا.. بەهۆی لافاو و داڕمانی زەوییەوە باری لەناكاو ڕاگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share