هاتوچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێک بیەوێت لەئەمڕۆوە دەتوانێت ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ تابلۆی باریک و زمانی ئینگلیزی دەتوانن لەئەمڕۆوە تابلۆکانیان بگۆڕن.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ” ئەوانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتومبێلەکانیان بە ئارەزوومەندانە بگۆڕن بۆ باریک و بە زمانی ئینگلیزی ئاگاداردەکەینەوە، کە دەتوانن ئێستا گۆڕینی تابلۆکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ ئەنجامبدەن، لەپاش دەرهێنانی (دەفتەری خروجیە) لە گومرگی هەولێر”.

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، کە هەر شۆفێرێک بەبێ ئەو ڕێکارانە و سەربەخۆ تابلۆکەی بگۆڕێت ڕووبەڕووی سزادەبێتەوە کە بڕەکەی یەک ملیۆن دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی 353 هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانییان کردووە.

یاریدەدەری بەڕێوەبەریی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئامادەکارییەکی باشکراوە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و 353 هەزار خوێندکار بەشدارییان تیاداکردووە. عومەر…
Total
0
Share