ئەردۆغان دۆزینەوەی كێڵگەیەكی نەوتی لە باكووری كوردستان راگەیاند

رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆك كۆماری توركیا، دۆزینەوەی كێڵگەیەكی نەوتی لە باكووری كوردستان راگەیاند كە توانای بەرهەمهێنانی 100 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێكدا هەیە.

ئەو كێڵگە نەوتییە دەكەوێتە ناوچەی جودی و گابار و بڕیارە توانای بەرهەمهێنانی نەوتەكەی بگەیەندرێت بە 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە و لە رێوڕەسمێكدا رەجەب تەیب ئەرۆدغان وتی، “پرۆسەی كردنەوەی بیرە نەوتەکان ئەنجامی ئەرێنیی هەبووە”.

لەبارەی بیرەنەوتی ئایبوکە یاڵچین لە سنووری جزیرە، سەرۆك كۆماری توركیا وتی، “بە تەنها ئەو بیرەنەوتە، زیاتر لەوەی تەواوی توركیا بەرهەمیدەهێنێت، نەوت دابیندەکات”.

ئاشكراشیكرد كە “ئەو یەدەگی نەوتەی لەو بیرەدا هەیە، كوالێتییەكەی زۆر بەرزە و رۆژانە 180 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان: هەرێمی كوردستان لەبەردەم دۆخێكی ناڕووندایە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی سەردانی شاندی حكومیی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی برێت مەكگۆرك بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات، هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share