كەنەدا.. بەهۆی لافاو و داڕمانی زەوییەوە باری لەناكاو ڕاگەیەنرا

لافاو كەرتی كۆڵۆمبیی بەریتانی داپۆشیوە

كەرتی كۆڵۆمبیی بەریتانی لە كەنەدا باری لەناكاوی ڕاگەیاند بەهۆی ئەو لافاو و داڕمانی زەوییەی چەند بەشێكی ناوچەكەی گرتووەتەوە.

دەسەڵاتدارانی ناوچەكە ئاشكرایانكرد كەسێك گیانیلەدەستداوە دوای ئەوەی لافاو و داڕمانی زەوی چەندین ڕێگای سەرەكی گرتووەتەوە و چەندین شارۆچكەی شاخاویشی دابڕیوە.

جۆن هۆرگان، سەرۆك وەزیرانی كەرتەكە وتی، پێشبینی زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان دەكەن لە ڕۆژانی داهاتوودا. كۆتوبەند لەسەر گەشتكردن دادەنێن و دڵنیادەبنەوە لە گەیشتنی شمەكی سەرەكی و خزمەتگوزاریی پزیشكی و بەهاناوەچوون بۆ ئەو ناوچانەی پێویستیانە.

دۆخەكە گەیشتن بە گەورەترین بەندەری وڵاتی لە ڤانكۆڤەر پەكخستووە.

هەندێك لە شارەكان كە دەكەونە ناوچە شاخاوییە دوورەدەستەكانەوە گەیشتن پێی ئاسان نییە، پلەكانی گەرما تیایاندا گەیشتووەتە ئاستی بەستن، ئەمەش زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی كردونەتەوە.

كارەساتەكە بە گەورەترین كارەسات لە مێژووی كەنەدا ناوبراوە.

دوای ڕوودانی دیاردەی ئەوەی ناودەبرێت بە “ڕووباری بەرگە هەوا” كە بووەتە هۆی بارانی هاوتای مانگێك لەماوەی دوو ڕۆژدا، بەرپرسان ترسی بارانبارینی چڕی زیاتریان هەیە كە پێدەچێت ببێتە هۆی نغرۆبوونی ویستگەیەكی پاڵنان لە نزیك شاری ئەبوتسفۆرد كە ژمارەی دانیشتوانەكەی 160 هەزار كەسە و دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڤانكۆڤەرەوە و لەئێستادا تاڕادەیەك لە دانیشتووانەكەی چۆڵكراوە.

س: ڕۆیتەرز + RT

بابەتی پێشتر

‌‎هونەرمەندێكی ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن توركیاوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ڕەئیسی بۆ كازمی: ناڕوونیی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بە سیاسی و یاسایی چارەسەربكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share