لە ساڵیادی بونیادنانی سلێمانیدا، کونسوڵخانەکانی ئەمریکا و ئێران پیرۆزبایی لە شاری سلێمانی دەکەن و وەک لانکەی ئەدەبییات ناوی دەبەن و ئامادەیی نیشاندەدەن بۆ کارکردن لەگەڵ سلێمانی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، “پیرۆزبایی لە ئیدارەی سلێمانی و خەڵکەکەی دەکەین بەبۆنەی 237ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی شارە حەیاتەکە، ئێمە بەپەرۆشین بۆ بەردەوامبوونمان لە کارکردن لەگەڵ ئیدارەی سلێمانی و دەزگاکانی و جڤاتەکەی”.
هاوکات مەهدی شوشتەری، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، “كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك ڕابردوو، به‌رده‌وام له ته‌نیشت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و سلێمانیدا ده‌بێت و له‌سه‌ر ڕه‌وتی په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له ڕه‌هه‌نده جیاوازه سیاسی، ئابوری و ڕۆشنبیرییه‌كاندا هه‌نگاوده‌نێت”.