لە سنووری زاخۆ ئاگر كەوتەوە

بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە چیای گوندی بوسەڵێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتووەتەوە و تاوەكو ئێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمشەو بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە چیای گوندی بوسەڵێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتووەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئاگرەكە مەترسی بۆ نۆ گوندی سنوورەكە دروستكردووە و بەهۆی سەختی ناوچەكەوە تائێستا نەتوانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. شاخەوان سائیب بەگ: ئەو ژنە دووگیانەی سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی جێگیرە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژنە دووگیانەی دەوترێت لەلایەن خەسوویەوە سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی…
Total
0
Share