بافڵ جەلال تاڵەبانی لە یادی دامەزراندنی سلێمانیدا سێ بەڵێن دەدات

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە یادی 237 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانیدا سێ بەڵێن دەدات و دەڵێت، “بەڵێندەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا سەرەڕای پیرۆزباییكردن لە دانیشتووانی سلێمانی، دەڵێت، “بەڵێندەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی، بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت، شارێک بێت بە باڵای ناسناوەکەی، کە (پایتەختی ڕۆشنبیری، ھەڵمەت و قوربانییە) خزمەتبکرێت”.

هەروەها بەڵێنی ئەوەش دەدات، “بە ھەموو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتاییھێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی ئەم شارە و گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە کەرتی خزمەتگوزاری و سەرجەم لایەنەکانی دیکە بکەمە پێشینەی کارەکانم”.

سێیەم بەڵێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سلێمانی ئەوەیە كە وەك خۆی دەڵێت، “دەبینە پارێزەری ڕاستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەکەی مام و پاراستنی گیان و ئاسایشی تاک بەتاکی ئەرکی سەرشانمان دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: كارئاسانیی زیاتر بۆ مامۆستایان دەكرێت لە كڕینی ئۆتۆمبێلدا

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان دابیندەكات لە گفتوگۆداین كە كارئاسانیی…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر: بەشێک لە کارمەندانی پاککەرەوە کارەکەیان دەبەستنەوە بە پارەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد، بەشێک لە کارمەندانی پاککەرەوە داوای پارەی جەژنانە لە هاوڵاتییان دەکەن و لەکاتی…
Total
0
Share