بانکی خوێنی هەولێر داوای بەپەلە بەخشینی خوێن دەکات

بانکی خوێنی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و داوا لە خوێنبەخشان دەکات بەپەلە سەردانی بانکی خوێن بکەن، بەمەبەستی بەخشینی خوێن، بەهۆی ئەوەی باڵانسی خوێن لە بانکەکەیان کەمبووەتەوە.

لە بانگەوازەکەی بانکی خوێنی هەولێردا هاتووە، “بە هۆی دابەزینی باڵانسی خوێن، بە تایبەت جۆری O+، داوا لە خوێنبەخشانی خۆشەویست هەڵگری جۆری خوێنی ناوبراو دەکەین زۆر بەپەلە سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی خوێن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هاوڵاتییان”.

ئاماژە بەوەشکراوە کەسی ڕۆژوەوان دەتوانێت لە دوای بەربانگ تا کاتژمێر 12:00 شەو سەردانیان بکات، هەروەها داوا دەکات لەکاتی سەردانکردنی بانکی خوێن، پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا بن.

داواش لە کۆمەڵەکانی خوێنبەخشین و سایت و پەیجەکانی سۆشیال میدیا دەکات، هاوکار و هەماهەنگ بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی: لیژنەیەک بۆ ئەو تۆمەتانە پێکبهێندرێت کە ئاراستەی نێچیروان هەرکی کراون

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی پەیامێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەژێر ناوی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی، بەرپرسی کۆمیتەی قەزای خەباتی یەکێتی،…
Total
0
Share