میدیایەكی ئەمریكی: فەرمانی هەوڵی تیرۆركردنی كازمی لە ئێرانەوە نەبووە

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

ئێران فەرمانی نەداوە بە هەوڵدان بۆ تیرۆركردنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەك ئەوەی تۆڕی NBC Newsی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە.

ئاژانسە ئەمریكییەكە لە زاری دوو بەرپرسی ئێستا و پێشووی ئەمریكاوە دەڵێت، “هێزی میلیشیا شیعییەكان كە ئێران پڕچەكی كردوون و پشتیوانی كردوون، هێرشەكەیان ئەنجامداوە”.

ڕاپۆرتەكە دەشڵێت، “هەوڵی تیرۆركردنەكە نیشانیدەدات كە تاران هەوڵیداوە بۆ پارێزگاریكردن لە سەركردەی میلیشیا شیعییەكان، لەوەتەی واشنتن ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی لە كانونی دووەمی 2020 كوشتووە”.

تۆڕەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا دەڵێت، “بەرپرسانی ئێستا و پێشوو و شارەزایانی هەرێمایەتی دەڵێن، پێكهاتەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە و بەشەكانی لەو فڕۆكانەی دیكە دەچێت كە میلیشیاكانی پشتیوانكراو لەلایەن ئێران لە تەمموزی ساڵی 2020ەوە بەكاریان هێناوە، لەنێویشیاندا ئەو هێرشە شكستخواردووانەی كراونەتەسەر كۆمەڵگای باڵیۆزخانەی ئەمریكا”.

پێشتر میدیاكان وردەكاری كۆبوونەوەیەكی نێوان مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانیان بڵاوكردەوە كە تیایدا ڕایگەیاند، “سیاسەتی هەڕەشە كە كازمی ڕووبەڕووی دەبێتەوە نوێنەرایەتی تاران ناكات و، تاران پشتیوانیی كاری لەو جۆرە ناكات”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا بلیتی مۆندیالیان بڕی و هۆڵه‌ندا چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

بابەتی دواتر

دیالە.. لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌وین خۆمان حكومه‌ت پێكده‌هێنین

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوەی هه‌ماهەنگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌ون خۆیان گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانی و حكومه‌ت پێكده‌هێنن. وائیل ڕكابی،…
Total
0
Share