یوسف كیلابی: بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەن لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بكەنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئابی ئامادەن لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بكەنەوە و دەشڵێت، “لە عێراق گرفتی نەختینە نییە، بەڵکو هەرێمی كوردستان ئامادە نییە داواكارییەكانی بەغداد جێبەجێبكات”.

یوسف كیلابی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئابی ئامادەن لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بكەنەوە و جگەلەوەش كردنەوەی هەژماری بانكی لە بانكە حكومییەكانی رەشید و رافیدەین مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق سوودمەنددەبن لە وەرگرتنی چەند قەرز و پێشینەیەك.

وتیشی، “كردنەوەی هەژماری بانكی لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین و دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران پێویستی بە كردنەوەی لقەكانی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین لە هەرێم نییە و جگەلەوەش لە عێراق گرفتی نەختینە نییە وەك ئەوەی باسدەكرێت، بەڵكو هەرێمی كوردستان ئامادەنییە داواكارییەكانی بەغداد جێبەجێبكات”.

بابەتی پێشتر

سودانی لەبەرامبەر هەرێم هەڵوێستێكی نوێ رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 89.50 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لەبارەی كارتی نیشتمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانی (كارتی نیشتمانی) ئەو هاوڵاتییانەی كارتی نیشتمانییان ونكردووە ئاگاداردەكاتەوە سەردانیان بكەن. ئاگادارینامەكە كەمێك لەمەوبەر بڵاوكراوەتەوە…
Total
0
Share