دیالە.. لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، شەوی ڕابردوو لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا لە دیالە، ئەفسەرێک و دوو پۆلیس کوژراون.

بەپێی سەرچاوەکان، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان ویستوویانە داواکراوێک لە گوندی زیابە لەناوچەی ئەبی سەیدای پارێزگای دیالە دەستگیربکەن، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان تۆمەتبارەکە و هێزە ئەمنییەکاندا ڕوویداوە.

لەئەنجامدا تۆمەتبارەکە ئەفسەرێک و دوو پۆلیسی عێراقی کوشتووە و خانەوادەیەكیشی بەبارمتە گرتووە، بەڵام دواتر ڕزگارکراون.

ئەو ئەفسەرەی لەڕووبەڕووبوونەوەکەدا کوژراوە، ناوی خاڵس عەنبەکی-یە و پلەی ڕائیدە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەدوای جێهێشتنی عێراق پلاسخارت پۆستێکی نوێ وەردەگرێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دوای تەواوبوونی کارەکانی…
Total
0
Share