هەموواری یاسای کۆمسیۆن کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

هەموواری دووەمی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق لە رۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوبووەوە و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارە چوار هەزار و 783 ی رۆژنامەی وەقائعی عێراق بڵاوبووەوە و کە تێیدا یاسای ژمارە 13 ی ساڵی 2024 کە پێکهاتووە لە هەموواری دووەمی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاوکراوەتەوە.

بڵاوکردنەوەی یاساکە لە رۆژنامەی رەسمی وڵاتدا یەکسانە بە کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوەی یاساکە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە 22 ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ هەموواری یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەسەندکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا کازمی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئیدانە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند، “عێراقییەکان و فەڵەستینییەکان پەیوەندییەکی مێژوویان لە نێواندا…
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەرمان پێگەیشت

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی گەنج ئاکام عومەر یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگەمان…
Total
0
Share