خۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری ڕۆما، لیستی ئەو یاریزانانەی بۆ ئیدارەی یانەكەی بەرزكردۆتەوە كە لە گواستنەوەی زستانەدا پێویستی پێیانە.
مۆرینیۆ پێیوایە ڕۆما هێشتا توانای ڕكابەریكردنی یانەكانی ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان و یوڤانتۆس و ناپۆلی نییە و پێكهاتەكەی هەژارە.
بۆ ئەو مەبەستەش لیستێكی پێنج یاریزانیی بۆ ئیدارەی یانەی ڕۆما بەرزكردۆتەوە تا گرێبەستیان لەگەڵ واژووبكەن.
ئەو یاریزانانەی مۆرینیۆ دەیەوێن بریتین لە ، ناچۆ و سیبایۆس لە ڕیاڵ مەدرید، ڕۆبن لۆفتوس چیك لە چێڵسی، دینیس زەكەریا لە میونشن گلادباخ و هاری وینكس لە تۆتنهام.
ڕۆما بە 19 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەبینرێت و بەجیاوازیی 13 خاڵ لەدوای ناپۆلی-ی پێشەنگەوەیە.