مانچستەر سیتی پلانی (10) ساڵ کارکردن پێشکەشی مێسی دەکات

مانچستەر سیتی بۆندێکی خەیاڵی پێشکەشی مێسی دەکات

ئیدارەی ئیماراتی یانەی مانچستەر سیتی ئامادەکاری بۆ پلانێکی درێژخایەنی 10 ساڵی دەکات لەگەڵ لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنە، ئەگەر بێتو لە میرکاتۆی هاوینی 2021 پەیوەندیان پێوەبکات.

هاوینی 2020 و پاش تێکچوونی پەیوەندی نێوان لیۆ مێسی و ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە، ئەفسانەکە بە ئاشکرا بیورۆفاکسێکی ڕەوانەی بارتۆمیو و هاوکارانیکرد و داوایکرد دەستبەرداریبن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، بەهۆی ئەم فاکسەوە کێشەی گەورە دروستبوو، سەرۆکایەتی یانە پاش ماوەیەک دەستلەکارکێشانەوەیان ڕاگەیاند و تاوەکو ئەم ساتەش یاریزانی ناوبراو ڕەزامەندی نیشاننەداوە بۆندەکەی نوێبکاتەوە، هەرچەندە لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بۆ جاری دووەم شێخ مەنسور بن زایدی خاوەنی سیتی و هاوکارانی بە شێوەیەکی جیاواز هەوڵ بۆ گواستنەوەی “پوڵگا” دەدەن.

بەپێی ئەو پلانەی دایانڕشتووە، لە زستانی 2021 دەست بە دانوستاندن لەگەڵ باوکی و لێپرسراوی کاروبارەکانی دەکەن، بەوپێیەی لە زستانەوە گفتوگۆکردن بۆ گواستنەوەی یاساییە و یانەی بەرشلۆنە ناتوانێت ڕێگریبکات.

ئۆفەری نوێی سیتیزن لە هاوینی 2021 بریتی دەبێت لە بۆندێک کە لەلایەن “سیتی گروپ”ەوە پێشکەشدەکرێت، مێسی بۆ ماوەی دوو تاوەکو سێ وەرز لە ڕیزەکانی مان سیتی یاریدەکات و لەدوای ئەو وادەیە دەتوانێت وەک باڵیۆزی “سیتی گروپ” لە یانەیەکی دیکەی گروپەکە کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی بهێنێت.

سیتی گروپ لە ئوسترالیا خاوەنی یانەی ملبۆرن سیتی، لە ئەمریکا نیویۆرک سیتی و لە ئاسیا یۆکۆهاما و چەندین دەزگا و یانەی وەرزشیی دیکەیە، مێسی دەتوانێت لەدوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە بەریتانیا بەهەمان موچە و ئیمتیازاتەوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، ئەم ئۆفەرەش لە مێژووی تۆپی پێدا پێشکەشی هیچ یاریزانێکی دیکە نەکراوە.

بابەتی پێشتر

ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بۆ بایدن هەڵدەكات

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 500 توشبووی نوێ تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share