میدیاکان ڕۆمانیۆلی بە بەرشلۆنەوە دەبەستنەوە

ئالیسیۆ ڕۆمانیۆلی لە یانەی بەرشلۆنە نزیکبووەتەوە

بەرێوبەرانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بیر لە فرۆشتنی ئالیسیۆ ڕۆمانیۆلی دەکەنەوە و سەرچاوەیەکیش بەرگریکارەکە بە یانەی بەرشلۆنەوە دەبەستێتەوە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە بەرێوبەرانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ئاستی ڕۆمانیۆلی سەنتەری بەرگرییان لەم وەرزەدا بەدڵ نییە، بەڵکو پێیان وایە بەهۆی هەڵە بەردەوامەکانیەوە بووەتە کێشە بۆ پلانەکانی ستیفانیۆ پیۆلی.

پاولۆ ماڵدینی و ماسارای بەرێوبەرانی لۆمپاردی هەوڵدەدەن بۆندی فیکایۆ تومۆری یاریزانی خوازراو لە چێڵسییەوە بکەن بە هەمیشەیی، ئەگەر ئەم بۆندەش بە فەرمی واژووبکەن فرۆشتنی ڕۆمانیۆلی دەبێتە بابەتێکی حەتمی.

ئالیسیۆ ڕۆمانیۆلی لە میلان لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە

لاگازێتا نوسیویەتی، ڕەنگە یانەی بەرشلۆنە یەکێکبێت لە یانە داواکرەکانی ڕۆمانیۆلی و وەک جێگرەوەی ساموێل ئومتیتی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

بەڕێوبەرانی نوێی ئازولگرانا هیوایان بەوەیە لەگەڵ پەیوەندیکردنی بەرگریکارە ئیتاڵییەکە پێیانەوە، ئاستی ڕابردووی بگەڕێنێتەوە و هاوشانی جێرارد پیکێ ببنە دووانەیەکی پۆڵایین لە پێکهاتەی ڕۆناڵد کومان.

بابەتی پێشتر

لە 24 كاتژمێردا نزیكەی هەزار كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

"هێزە ئەمریكییەكان دەیان تیرۆریستی داعشیان لە هۆلەوە گواستووەتەوە بۆ حەسەكە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share